ز‌ریانی هارڤی به خێرایی 209 کیلۆمه‌تر له کاتژمێرێکدا، گه‌یشتۆته‌ویلایه‌تی تێگزاسی ئه‌مه‌ریکا و ناوچه که‌ناریه‌کانی ئه‌م ولایه‌ته‌ی تێکداوه. ده‌گۆترێت ئه‌م زریانه، گه‌رده‌لول و بایی خێراتر هه‌ڵده‌کات و به‌راوه‌رد کراوه نزیک به یه‌ک متریش باران لەگەڵ خۆی بێنێت. ز‌ریانی هارڤی بەهێزترین زریانێکه که ئه‌مه‌ریکا له 12 ساڵی ڕابردوودا به‌رانبه‌ری بوەته‌وه.
فه‌رمانداری تێگزاس هۆشداری داوه له هه‌ندێک له ناوچه‌کانی ئه‌م ولایه‌ته لافاوی زۆر گه‌وره هه‌لده‌ستێت و ده‌بێته هۆی قه‌یرانێکی مرۆڤی گه‌وره. دانڵد تڕا‌مپ به که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک کۆماری بۆ ڕاگه‌یاندنی قه‌یرانی گه‌وره، باری نائاسایی بۆ تێگزاس ڕاگه‌یاند و ڕێگای بۆ دانی یارمه‌تی فێدراڵ به ناوچه قه‌یراناویه‌کانی تێگزاس خۆش کردوه.
له دوو شاری که‌ناری کۆریۆس کریستی که له سه‌ر ڕێگای زه‌ریانه‌که‌دایه و هه‌روه‌ها ڕاکپۆرت داوا کراوه شار جێبهێڵن و به هه‌زاران که‌س له‌م دوو شاره ده‌رچوون. به پێی ڕاپۆرتی سی بی ئێس چه‌ند که‌سێک له خانوێکی ڕاگرتنی به ته‌مه‌نه‌کان گیریان کردوه و تیمه‌کانی فریاکه‌وتنیش ناتوان پێیان بگه‌ن.
شاری کۆرپۆس کریستی، به‌نده‌رێکی گرینگی پێشه‌ی نه‌وت له ولایه‌تی تێگزاسه و به هۆی ئه‌وه‌ش که نیوه‌ی پاڵاوتنی نه‌وتی ئه‌مه‌ریکا له ولایه‌تی تێگزاس ئه‌نجام ده‌درێت، نیگه‌رانی که‌مبوونی سووته‌مه‌نی له کاریگه‌ری زه‌ریانی تێگزاس له سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی سووته‌منی، بوه‌ته هۆی گرانتر بوونی به‌های سووته‌مه‌نی له ئه‌مه‌ریکا.
دوایین جارێک که له ئه‌مه‌ریکا ز‌ریانێک به گه‌وره‌ی ز‌ریانی هارڤی ڕوویدا، ساڵی 2005 بوو که ز‌ریانی کاترینا له ولایه‌تی نیوئۆرلیان هات و 2000 که‌سی کۆشت. له ز‌ریانی ویلماش که هه‌ر ئه‌و ساڵه ڕوویدا 87 که‌س کۆژران.