Accessibility links

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا: ڕێکەوتنی ئاشتی یەمەن ڕووبەڕووی کۆتا هەلی سەرکەوتنی دەبێتەوە


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت
وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت وتی پڕۆسەی ئاشتی لە شاری حودەیدەی یەمەن لەوانەیە لەماوەی چەند هەفتەیەکدا کۆتایی پێبێت، ئەگەر هەردوولای جەنگی یەمەن هەوڵی زیاتری ڕاستگۆیانە نەدەن بۆ سەرخستنی ڕێکەوتنەکە.

جێی ئاماژەیە لە ڕێکەوتنەکەدا هاتووە دەبێت هەردوولای جەنگی یەمەن هێزەکانیان لە شاری حودیدە بکشێننەوە، ئەمەش وەکو ڕێگە خۆشکەرێک بۆ ئەنجامدانی دانوستانی فراوانتر لەپێناو کۆتایی هێنان بە جەنگی چوارساڵەی یەمەندا، بەڵام جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکە زۆر خاوە. حودەیدە سەرچاوەی سەرەکی ژیانی ملیۆنان هاوڵاتی یەمەنییە کە ڕووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە.

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ یەمەن وتی " ئێمە ئێستا لەبەردەم کۆتا هەلی سەرکەوتنی ئەو ڕێکەوتنە ئاشتییەین کە لە ستۆکهۆڵم واژۆ کرا. لەوانەیە پڕۆسەکە کۆتایی پێبێت ئەگەر هەردوولا پابەند نەبن بە بەرپرسیارێتییەکانیانەوە وەکو چۆن لە ڕێکەوتنەکەی ستۆکهۆڵمدا هاتووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG