Accessibility links

گوتێرس: قۆستنەوەی پەتای کۆرۆنا بۆ پـێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ جێی قبوڵ نیـیە


ئەنتۆنیۆ گوتێرس سکرتێکری گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان ئەمڕۆ پێنج شەممە گوتی؛ قۆستنەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بنکۆڵکردنی مافەکانی مرۆڤ مایەی قبوڵکردن نییە و راپۆرتێکی نوێ لەو بارەیەوە ئاشکرا دەکات.

گوتێرس گوتی لەودەمەی حوکمەتان لە سەرانسەی جیهان رێکاری ئەوپەڕی نائاسایی پیادە دەکەن بۆ مامەڵکردن لەگەڵ تەشەنەکردنی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا ، چالاکوانان هەتادێت ئاگاهیان داوە بەوەی کە رژێمە سەرکوتکارەکان قەیرانی پەتاکە بۆ کەمکردنەوەی مافەکانی مرۆڤ بەکاردەهێنن.

گروپەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ گوتوویانە ئەو دەوڵەتانە هەموو رێگەیەک دەگرنە بەر لەو پێناوەدا هەر لە توندوتیژی بگرە هەتا دەگاتە هەڕەشەکردن بۆ سەرکوتکردنی رۆژنامەوانی و دەستگیرکردن هەروەها گوێگرتن لە پەیوەندیەکانی تەلەفونیزیرەک ، ئەوەی بۆ بە گژداچوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکار دەهێنرێت.

ئەنتۆنیۆ گوتێرس لە راگەیاندنێکدا گوتی ؛ سەرباری زیادبوونی ئاستی نەتەوەپەرستی ئیتنی و پۆپیولیزم و حکومی تاکڕەوی و پاشەکشی پێکردن بە مافەکانی مرۆڤ لە نێو هەندێ وڵاتدا،دەشێت قەیرانی تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆنا بیانویەک بڕەخسێنێت بۆ پەیڕەویکردنی رێوشوێنی سەرکوتکارانە بۆ هەندێ مەبەست کە پەیوەندیان بە پەتاکەوە نییە ، ئەمەش مایەی قبول کردن نییە و ناوبراو داواشی لە و حوکمەتانە کرد شەفاف بن و بەدەنگ داواکاریەکانەوە بچن و هەروەها بەرپسیاربکرێن.

سەرچاوە / فرانس پـرێس

XS
SM
MD
LG