Accessibility links

شارەزایانی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئازادکردنی کچی فەرمانڕەوای دوبەی دەکەن


شێخ ڕەشید بن محەمەد ئال مەکتوم
شێخ ڕەشید بن محەمەد ئال مەکتوم

شارەزایانی بواری مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوایان لە ئیماڕات کرد زانیاریی لەسەر کچەکەی فەرمانڕەوای دوبەی شێخ ڕەشید بن محەمەد ئال مەکتوم بدەن و ئازادی بکەن، ئەمەش دوو مانگ دوای ئەوەی دەستەی ڕادیۆی بی بی سی بەڕیتانی گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردەوە کە گوایە لەتیفەیە و خۆی وەکو دیل لە ڤێلاکەیدا وەسف دەکات.

لە 19 ی مانگی دوودا ئیماڕات وتی شێخ لەتیفە لە ماڵەوە سەرپەرشتی دەکرێت، ئەوەش دوای ئەوەی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە ئیماڕات کرد بەڵگە بخەنەڕوو لەسەر ئەوەی ئایا لەتیفە لەژیاندا ماوە یاخود نا.

شارەزایانی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا وتیان نیگەرانین لەسەر ئەوەی بەرپرسانی ئیماڕات هیچ بەڵگەیەکی بەرجەستەیان نەداوە لە دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکەوە.

وتیان " بەیاننامەکەی بەرپرسانی ئیماڕات تەنها ئاماژەی بەوەداوە لە ماڵەوە سەرپەرشتی دەکرێت، لەم قۆناغەدا ئەوە بەس نیە."

هەروەها داواشیان کرد " لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ لەسەر هۆکاری دەستبەسەراگرتنەکەی ئەنجام بدرێت و بەزووترین کات ئازاد بکرێت."

وتەبێژی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی ئیماڕات هیچ بەڵگەیەکی بۆ نەخستووینەتەڕوو لەسەر ئەوەی لەتیفە لەژیاندا ماوە یاخود نا.

چارەنووسی لەتیفەی تەمەن 35 ساڵ کە پەیوەندییەکی خراپی هەیە لەگەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتومی باوکیدا، تیشک دەخاتە سەر کاروباری خێزانیی فەرمانڕەوای دوبەی.

لە ساڵی 2018 دا لەتیفە سەرنجی جیهانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا، ئەوەش دوای ئەوەی کۆمەڵەیەکی بەرگریکار لە مافەکانی مرۆڤ گرتە ڤیدیۆییەکیان بڵاوکردەوە و تیایدا لەتیفە دەڵێت هەوڵیداوە لە دوبەی هەڵبێت، دواتر لە ئەرکێکی هێزە تایبەتیەکاندا لە کەناراوەکانی هیندستان دەستبەسەرکرا و گەڕێندرایەوە بۆ دوبەی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG