ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی جیهانی و کوردستانی داوا ده‌که‌ن 14 مارس بکرێته رۆژی جیهانی کارکردن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی یاسا ئایینیه‌کانی کوفر و پاشگه‌زبونه‌وه‌دان.
زۆر جار باس له‌وه‌ده‌کرێت که هه‌ندی له ئاینه‌کان له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڤه و مه‌ترسیدان به‌ڵام لێره‌دا به پێچه‌وانه‌یه، ئاخۆ باس له چ جوره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک ده‌کرێت؟
خانم هۆزان مه‌حمود نوێنه‌ری رێکخراو‌ی ئازادی ژن له عێراق له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت کێشه‌که ئه‌وه‌یه هه‌مو ئه‌و که‌ێسانه‌ی که ئێمه له‌و به‌یاننامه‌که‌دا باسمان کردوه زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه که تا ئێستاش به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان یا شه‌ریعه‌تی ئیسلامیان تیا به‌رێوه ئه‌برێت وه یاخود ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی به‌هێزه له رێگای دام و ده‌زگاه و مزگه‌وته‌کان و بگره ئه‌و وڵاتانه‌ش ئه‌گه‌ر خوێان به سیکولار بزانن ئه‌م مه‌لایانه ئه‌توانن فتوا ده‌ربکه‌ن ، هه‌ر بۆ نمونه ئێمه له کوردستاندا چه‌ن که‌ێسیکمان هه‌یه وه‌کو له که‌ێسی مه‌ریوان هه‌ڵبجه‌یی، به‌ڵام هه‌ر وه‌ها له وڵاتانێکیش وه‌کو سعودیه، ئێران، ئه‌ندونسیا، پاکستان، عێراق و یه‌مه‌ن و...... هۆزان ده‌شڵێت له ئیسلام تۆ بۆت نییه ره‌خنه‌ی لێبگریت وه یاخود لێ پاشگه‌ز بیته‌وه وه ئه‌وه‌یه به‌دبه‌ختی که ئایین سه‌رچاوه‌ی هه‌مو شتێکه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 15:48 خوله‌که