کەناڵی فەڕمی لە زاری هاوپەیمانێتی سەربازی بە ڕابەرایەتی سعودیەوە بڵاویکردەوە هاوپەیمانێتیەکە بەرپەرچی دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوییان داوەتەوە کە لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە هەڵدراون و شاری خەمیس مەشیتی باشووری وڵاتەکەیان کردۆتە ئامانج.
وتەبێژی سەربازی حوسییەکان یەحیا سەریع دانی بە هێرشەکەدا نا و وتی حوسییەکان دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان بە ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی خالد و خەمیس مەشیت هەڵداوە.
هەمیشە هاوپەیمانێتیەکە بە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر یەمەن وەڵامی ئەم جۆرە هێرشانەی حوسییەکان دەداتەوە، لە ساڵی 2015 ەوە هاوپەیمانێتی سەربازی بە ڕابەرایەتی سعودیە چۆتە جەنگی یەمەنەوە و دژی حوسییەکانی ئەو وڵاتە دەجەنگێت.
لە کۆتایی ساڵی 2014 دا حوسییەکان حکومەتی یەمەنیان ناچارکرد سەنعای پایتەخت جێبهێڵن و لە ئێستا زۆرینەی باکووری وڵاتەکەیان لەژێر دەستدایە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز