Accessibility links

سەرۆکی پەرلەمانی بەڕیتانیا داواکەی حکومەت بۆ دووبارە دەنگدانەوە لەسەر ڕێکەوتنی جیابوونەوەکە ڕەت دەکاتەوە


سەرۆکی پەرلەمانی بەڕیتانیا جۆن بێرکۆ وتی ناکرێت وەڵامی داواکەی حکومەت بدەینەوە بۆ دووبارە دەنگدانەوە لەسەر ڕێکەوتنەکەی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن سەبارەت بە جیابوونەوەی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا، چونکە ئەمە مانای ئەوەیە دووجار هەمان ڕێکەوتن پێشکەشی پەرلەمان دەکەیتەوە.

بێرکۆ وتی حکومەت دەتوانێت لەڕێی پەرلەمانەوە کار بکات بۆ واژۆکردنی ڕێكەوتنێک بۆ جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا لەجیاتی ئەوەی بە بەڵێ یاخود نەخێر دەنگ لەسەر ڕێکەوتنەکەی بدرێت.

بێرکۆ لەبەردەم پەرلەماندا وتی " بە کورتی، ئەو داوایەی ئەمڕۆ پێشکەش کراوە هەمان داواکەی ڕۆژی شەممەیە و پەرلەمان لەو ڕۆژەدا بڕیاری لەسەردا. بارودۆخەکەی ئەمڕۆ هەمان بارودۆخی ڕۆژی شەممەیە."

وتیشی " لەبەر ئەوە بڕیاری من ئەوە دەبێت ئەم داوایە ئەمڕۆ قسەی لەسەر ناکرێت چونکە دووبارەیە و پێشێلکردنی ئەو سیستمەیە کە پەیڕەو دەکرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG