Accessibility links

لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا هۆنگ کۆنگ خوێندنگاکان دادەخات


ئۆفیسی پەروەردەی هۆنگ کۆنگ کۆنگ ڕایگەیاند لە ڕۆژی دووشەممەوە خوێندن لە هەموو خوێندنگاکان دەوەستێت، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی ژمارەی توشبووان بە پەتای کۆرۆنا لەو شارەدا.

لە مانگی دووەوە زۆربەی خوێندنگاکان لە هۆنگ کۆنگ داخراون و زۆرێک لە خوێندکاران وانەکانیان لەڕێی ئۆنلاینەوە پێدەدرێت، زۆرێک لە خوێندنگا نێودەوڵەتیەکانیش لە پشووی هاویندان.

ڕۆژی پێنجشەممە 42 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هۆنگ کۆنگ تۆمارکرا و 34 حاڵەتیان بەرکەوتەی توشبووی پێشووتر بوون.

وەزیری پەروەردەی هۆنگ کۆنگ کێڤن یەنگ وتی بەشێک لە توشبووەکان خوێندکار ان و دایک و باوکیانن.

لە مانگی یەکەوە تاوەکو ئێستا 1366 لە هۆنگ کۆنگ توشی پەتای کۆرۆنا بوون و 7 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG