Accessibility links

فڕۆکەخانەی هۆنگ کۆنگ دووبارە گەشتە ئاسمانییەکانی دەست پیدەکاتەوە


فڕۆکەخانەی هۆنگ کۆنگ دەستی کردەوە بە گەشتە ئاسمانییەکانی دوای ئەوەی خشتەی سەدان گەشتی ئاسمانی گەڕاندەوە کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ڕاگیرابوون، ئەمەش دوای پێکدادانەکانی نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران.

بەرپرسانی فڕۆکەخانەی هۆنگ کۆنگ ڕۆژی سێشەممە وتیان وتیان ئەرکەکانی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتیەکە بەشێوەیەکی مەترسیدار لەکارکەوتوون، ئەمەش دوای ئەوەی پۆلیس گازی فرمێسک ڕژێنیان بەکارهێنا بۆ بڵاوەپێکردنی هەزاران خۆپیشاندەر.

لەلای خۆیەوە چین هەندێک لە خۆپیشاندەرانی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی بەکارهێنانی شتی مەترسیدار بۆ هێرشکردنە سەر پۆلیس. ئەم خۆپیشاندانانەی هۆنگ کۆنگ یەکێکە لە گەورەترین کێشەکان کە ڕووبەڕووی سەرۆکی چین شی جین پینگ بۆتەوە لەو کاتەوەی لە ساڵی 2012 دا بووە سەرۆکی ئەو وڵاتە.

هەندێک لە شارەزایانی یاسایی لە هۆنگ کۆنگ دەڵێن پێدەچێت پەکین ڕێگە خۆشبکات بۆ بەکارهێنانی یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بۆ کپکردنی خۆپیشاندانەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG