خۆشحاڵم جوانترین پیرۆزبایی له ته‌واوی ئه‌و که‌سانه بکه‌م که ئاهه‌نگ به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز سازده‌ده‌ن.
زیاتر له 3000 ساڵه بۆ ملیۆنان که‌سی سه‌رتانسه‌ری جیهان نه‌ورۆز بۆته بۆنه‌ی هیوا و ئۆمێد. گیانی خۆشه‌ویستی، خێزان و نوێ بوونه‌وه زۆر به قوڵی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه له ناو دابونه‌ریتی ده‌وڵه‌مه‌ندی که‌لتوری نه‌ورۆز، و پابه‌ندبوونی هاوبه‌شمان بوۆ جیهانی باشتر وه‌بیرده‌هێنیته‌وه.
ئه‌مه‌ریکاییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێوه به‌شداری ده‌که‌ن له پێشوازی کردن له ده‌رفه‌ته تازه‌کانی ساڵی نوێ ده‌یانخاته ڕوو و تواناکان بۆ به‌هێزترکردنی په‌یوه‌ندی خێزان و دۆست و براده‌ران.
له کاتێکدا ڕووبه‌ڕووی کۆسپی نوێن، ئێمه پابه‌ند ده‌مێنینه‌وه له پشتیوانیمان بۆ مافه‌کانی مرۆڤی جیهانی و ئازادی ڕاده‌ربڕین، ئه‌و مافانه‌ی بره‌و به ئاشتی و گه‌شه‌کردن ده‌ده‌ن.
نه‌ورۆزتان پیرۆز و هه‌موو ڕۆژێکتان هه‌ر نه‌ورۆز بێت.