Accessibility links

هیلاری کلینتن پشتیوانی لە جۆ بایدن دەکات


هیلاری کلینتن پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا جۆ بایدن.

هیلاری کلینتن لە ساڵی 2016 دا بە جیاوازییەکی کەم بەرامبەر کاندیدی ئەو کاتەی کۆمارییەکان دانۆڵد ترامپ شکستی هێنا لەکاتێکدا هەوڵی دەدا ببێتە یەکەمین ئافرەت لەمێژووی ئەمەریکادا ببێتە سەرۆک.

جۆ بایدن بەڵێنیداوە ئەگەر ببێتە سەرۆکی ئەمەریکا ئەوا ئافرەتێک دەکات بە جێگری سەرۆک، لە پەیوەندییە ڤیدیۆییەکەیدا لەگەڵ هیلاری کلینتن وتی " دەبوایە ئێستا تۆ سەرۆکی ئەمەریکا بوویتایە."

لەلای خۆیەو هیلاری کلینتن وتی " خۆشحاڵ دەبم ئەگەر بەشێک بم لە هەڵمەتەکەت نەک تەنها بۆ پشتیوانیکردنت بەڵکو بۆ یارمەتیدانت لە تیشک خستنە سەر زۆرێک لەو بابەتانەی کە لەم هەڵبژاردنەدا خراونەتەڕوو."

جێی ئاماژەیە تاوەکو ئێستا زۆرێک لە بەرپرسانی پێشوو و ئێستای ئەمەریکا پشتیوانی خۆیان بۆ جۆ بایدن دەربڕیوە، لەوانەش سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا باراک ئۆباما و سیناتۆر بێرنی ساندەرز کە لە ماوەی ڕابردوودا دەستبەرداری خۆکاندیدکردنەکەی بوو بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا و ئەوەش ڕێگە خۆشکەرێک بوو بۆ جۆ بایدن تاوەکو ببێتە کاندیدی سەرەکی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG