هێمن میرانی: تورکیا به‌و باوه‌ره گه‌یشتوه به بێ پ.ک.ک و ئۆجه‌لان ناکرێ قسه له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد بکرێت
له ڕۆژانی پێشودا له میدیاکاندا باس له په‌یوه‌ندیه‌کانی سه‌رانی تورکیادا کراوه له گه‌ڵ سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان عه‌بدولا ئۆجه‌لان به نیازی دوزینه‌وه‌ی چاره ڕێگایه‌ک بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕ ده‌یان ساڵه‌ی نێوان له‌شکه‌رو پارتی کرێکارانی کوردستان. هیمن میرانی مامۆستای زانکۆ،سه‌رۆکی په‌یمانگای کوردستان بۆ پرسه سیاسیه‌کان و لێکۆله‌ری باری تورکیا له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئیمه بینیمان هه‌وڵێکی زۆر درا بۆ په‌راوێزکردنی پ.ک.ک و ئۆجه‌لان و له ده‌روه‌ی ئه‌مان قسه له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد بکرێت و بینیمان حکۆمه‌ت زۆر قسه‌ی قه‌به‌ی له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد و به‌ڵام به بن به‌ست گه‌یشتوو نه توانرا هیچ چاره‌سه‌رێک بدۆزرێته‌وه. میرانی ده‌شڵێت له پرۆژه‌که‌مدا من پێشنیار‌م کردووه کۆمێته‌یه‌ک له ژێر چه‌تری سه‌رۆک کۆمار دا دروست بکرێت که تێدا حکۆمه‌ت، هێزه ئوپوزسیۆنه‌کان و سوپا و نوێنه‌رانی گه‌لی کورد تێدا به‌شدار بن و له‌ویدا له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد باس بکرێت.