ئه‌م یه‌کشه‌ممه‌یه ڕێـکه‌وتی 11 ی مانگی نۆی، ده‌هه‌مین سـاڵیادی هێرشه‌کانی 11 ی سـێپته‌مبه‌ره ئه‌وه‌ی له سـاڵی 2001 دا کرانه سه‌ر نیویۆرک و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا.
تێرۆرسـتانی ئه‌لقاعیده نزیکه‌ی 3 هه‌زار که‌سیان کوشت کاتێـک چوار فڕۆکه‌یان ڕفاند و دووانیان کێشـان به هه‌ردوو باڵه‌خانه به‌رزه‌که‌ی ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی له نیویۆرک و فڕۆکه‌یه‌کی دیکه‌یان له نزیک واشنتن به په‌نتاگۆندا دا. فڕۆکه‌ی چواره‌میش له کێڵگه‌یه‌ک له شـانکسڤیڵ له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا که‌وته خوارێ.
له کاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر به‌م هێرشـانه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕێبه‌رایه‌تی جه‌نگێـکی جیهانی له دژی ئه‌لقاعیده له ئه‌فغانسـتاندا کرد.
پاشـان وه‌ک هه‌نگاوێـکی دیکه بۆ پاراسـتنی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له سه‌رچاوه‌ی دیکه‌ی تێرۆر، ئه‌مه‌ریکا جه‌نگێـکی دیکه‌ی له دژی ڕژێمی سه‌دام حسێن له عێراقدا ده‌سـتپـێـکرد و کۆتایی به‌و مه‌ترسـیه‌ش هێنا.
سـاڵیادی ئه‌مسـاڵی 11 ی سـێپـته‌مبه‌ر له کاتێـکدا دێت که ناڕه‌زایی و خۆپـیشـاندان ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتووه‌ته‌وه و ڕژێمه دیکتاتۆره‌کان به دوای یه‌کدا ده‌که‌ون و ئاینده‌یه‌کی نه‌زانراو بۆ ناوچه‌که به‌دی ده‌کرێت.
ئه‌مانه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی به‌ڕێوه‌ی‌برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخان کردووه.
میوانانی به‌رنامه‌که ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
دکتۆر کرمانج گوندی، پـرۆفیسۆر له زانکۆی ته‌نسی سـته‌یت.
دکتۆر جه‌بار قادر، شـاره‌زای سیاسی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 49:48 خوله‌كه.