زیاتر له شه‌ش هه‌فته له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رانسه‌ری عێراق تـێپه‌ڕیوه که‌چی لایه‌نه‌کان هێشـتا له‌سه‌ر پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی هاوبه‌ندی ڕێـک‌نه‌که‌وتوون و گرژی نێوانیان و بێزاریان له ڕه‌وشه‌که له گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
دوو ڕۆژ پـێش سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشـووی عێراق ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆکی لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه که لیسـته‌که‌ی به جیاوازیـیه‌کی که‌م له لیسـتی ده‌وڵه‌تی یاسا له پـێشـه‌وه بوو له هه‌ڵبژاردنه‌کان گوتی بۆی هه‌یه داوا له کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی بکات یارمه‌تی پـێـکهێنانی حکومه‌تی کاتی بده‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌لمالیکی ڕه‌خنه‌ی له‌خۆ تێوه‌ردانی بێگانه کرد.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه گرنگی پـێـکهێنانی حکومه‌تێـک بۆ پاشه ڕۆژی عێراقه و هه‌روه‌ها کاریگه‌ری به‌سه‌ر به‌رنامه‌ی کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراقه که هه‌ر وه‌ک له لایه‌ن واشنتن دانراوه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سـته داوامان له دوو ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراو بۆ په‌رله‌مانی عێراق کرد به‌شـداری له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشـنتندا بکه‌ن و ڕای خۆیان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربـبڕن و هه‌روه‌ها وه‌ڵامی پـرسـیاره‌کانی ئێمه و ئێوه‌ش بده‌نه‌وه.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ له لیستی هاوپه‌یمانی کوردسـتان.
حاکم شێخ له‌تیف، ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراو بۆ په‌رله‌مانی عێراق له لیسـتی گۆڕان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 48:34 خوله‌که.