بڕیاره ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێـکه‌وتی 12 ی مانگی نۆ له تورکیا ڕیفراندۆم سـازبکرێت بۆ ئه‌و گۆڕینه‌ی نێو ده‌سـتوری وڵاته‌که.
به‌شێـک له کوردی تورکیا ده‌ڵێن ئه‌م هه‌موار و گۆڕینانه هیچ باس له مه‌سه‌له‌ی کورد ناکه‌ن و ئێدی بۆ کورد په‌سه‌ندی بکات. به‌شێـکی دیکه ده‌ڵێن ڕاسته ئاماژه به کورد نه‌کراوه به‌ڵام ئه‌و گۆڕینانه به قازانجی کوردیش ده‌که‌وێته‌وه.
هاوکارمان ڕۆبین ڕه‌شـوان به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ته‌رخان کرد و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
حه‌سیب کابلان، نوێنه‌ری شرنا‌خ له په‌رله‌مانی تورکیا و سه‌ر به پارتی به‌ده‌په.
ئیحسان ئه‌رسه‌لان، نوێنه‌ری دیاربه‌کر له په‌رله‌مانی تورکیا و سه‌ر به پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان.
به‌نگی یاڵدز، نوێنه‌ری باتمان له په‌رله‌مانی تورکیا و سه‌ر به پارتی به‌ده‌په.
عه‌لی فکری ئیشک، ڕۆژنامه‌وان له ڕۆژنامه‌ی ته‌ره‌فی تورکی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 49 خوله‌که.