پۆلیس وتی فڕۆکەیەکی کۆپتەر کە شەش کەسی پێبووە کەوتۆتە خوارەوە بۆ ناو ڕووبارێکی ڕۆژهەڵاتی شاری نیویۆرک و لە ئەنجامدا پێنج لە سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا، بەڵام فڕۆکەوانەکە ڕزگاری بوو.
وتەبێژی پۆلیسی نیویۆرک وتی دووان لە سەرنشینەکان یەکسەری گیانیان و سیانەکەی دیکەیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و دواتر گیانیان لەدەستداوە.
پۆلیس ئاماژەشی بەوەدا فڕۆکەوانەکە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە لە فڕۆکەکە و دواتر چارەسەری بۆ کراوە و لە نەخۆشخانە هاتۆتە دەرەوە و باری تەندروستی باشە.
بەڕێوبەرایەتی گەشت وتی فڕۆکەکە لە جۆری یورۆکۆپتەر ئی ئێس350 بووە و لەنزیک بەشی باکووری دوورگەی ڕۆزێفێڵتەوە کەوتۆتە خوارەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەین.
ئەنجومەنی نیشتیمانی بۆ گواستنەوەی سەلامەت وتی تیمی لێکۆڵینەوەکەی سەر بە ئەنجومەنەکە ڕۆژی دووشەممە دەگەنە شوێنی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە.
سەرۆکی لیژنەی ئاگرکوژێنەوەی نیویۆرک دانیاڵ نیگرۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ئەوە کارەساتێکی گەورەیە، مەلەوانەکان کاتێکی زۆریان پێچوو تاوەکوو ئەو کەسانەیان هێنایە دەرەوە لە ئاوەکە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز