روڵی میدیا و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن له روماڵکردنی رووداوه‌کان، به تاێبه‌تی له کێشه‌یه‌کدا وه‌کو مردنی نادیاری فه‌رمانداری شاری سلێمانی وه کێشه‌کانی تر له ناوچه‌که‌دا.
هه‌ڤال ئه‌بوبه‌کر مامۆستای زاکۆی سلێمانی به‌شی رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ده‌زگاکانی راگه‌یاندن بون به‌و چاوه‌ی که رووداوه‌کان له هه‌ر روو ئه‌دا ڕۆماڵی ئه‌که‌ن وه ئه‌رکیان ئه‌بێت نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که له‌وێ نیین یان له‌وێن دیمه‌نه‌کان وه‌کو خۆی بگوێزنه‌وه نه‌بن به‌شێک له رووداوه‌کان، نه‌بن به‌شێک له هۆکاره‌کانی وه نه‌بن به‌شێک له ئه‌نجامه‌کانی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:12 خوله‌كه