هاوکاتی داواکردنی کشانه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق له لایه‌ن ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه‌وه ، ئه‌ندامانی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێن هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ ئێستا حکومه‌تی هاوبه‌شی نیشتیمانی باشترین شێوازی به‌ڕێوه‌بردنه.
حه‌سه‌ن عه‌له‌وی، که یه‌کێک بوو له دامه‌زرێنه‌رانی لیستی ئه‌لعێراقیه و ئێستا جیابۆته‌وه و لیستێکی تری پێکهێناوه به ناوی عێراقیه‌ی سپی ، ده‌ڵێت کاندیده‌کانی لیستی ئه‌لعێراقیه پارتی به‌عس دایناون و ده‌شڵێت نامه‌یه‌کی عیزه‌ت ئه‌لدوری له لایه که داوای ده‌نگدان بۆ ئه‌لعێراقیه ده‌کات.
هاوکات ڕه‌عد حه‌مید کازم، ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه ئه‌و تاوانانه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت نازانێت حه‌سه‌ن عه‌له‌وی ئه‌و قسانه‌ی له کوێوه هێناوه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکانی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن عه‌له‌وی و ڕه‌عد حه‌مید کازم‌دا هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:18 خوله‌که.