Accessibility links

زریانی هارڤی گەیشتە لویزیانا و بەهۆیەوە گەورەترین پاڵاوگەی نەوتی ئەمەریکا داخرا

  • VOA News

زریانی هارڤی گەیشتە ویلایەتی لویزیانا و لە ئێستادا لە بەشی ڕۆژئاوای ویلایەتەکەی داوە، ئەمەش پاش ئەوەی بە درێژایی پـێنج ڕۆژ لە ویلایەتی تەکساسی دا و بەهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە و زیانێـکی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە کە بە چەندان ملیار دۆلار مەزەندەدەکرێت.

زریانەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری کامیرۆنی لویزیانای دا کە دەکەوێتە باشوری ویلایەتەکە لەسەر کەنداوی مەکسیک. سەنتەری ئەمەریکا بۆ چاودێری زریان دەڵێت هارڤی بە خێرایی 72 کیلۆمەتر لە کاژمێرێـکدا لەو ناوچەیەی داوە.

لە لایەکی دیکە لە کاژمێر 5 ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە گەورەترین باڵاوگەی نەوتی ئەمەریکا داخرا کە دەکەوێتە شاری پـۆرت ئاثەر ویلایەتی تەکساس لە نزیک سنووری لویزیانا.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری کاربەدەستانەوە بڵاویکردەوە کە هەتا ئێستا 30 کەس لە تەکساس گیانیان لەدەستداوە و بە بەهای دەیان ملیار دۆلار زیانی ماددی کەوتوونەتەوە.

XS
SM
MD
LG