Accessibility links

هێرس لە ئەگەری هەڵبژاردنیدا بۆ سەرۆکایەتی، بەمزووانە بڕیار دەدات کەسێک بە جێگری خۆی دەستنیشان بکات


جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کامڵا هێرس چاوپێککەوتن لەگەڵ سێ دیموکراتی دیکەدا دەکات بە مەبەستی هەڵبژاردنی یەکێکییان وەکو جێگری خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا و بەمزووانە بڕیار دەدات کێ ببێتە جێگری.

هێرس چاوپێککەوتن لەگەڵ فەرمانڕەوا تیم واڵزی مینیسۆتا و فەرمانڕەوای پێنسلڤانیا جۆش شاپیرۆ و سیناتۆری ئاریزۆنا مارک کێڵیدا دەکات لە واشنتن. ڕۆژی هەینی چاوپێککەوتنی لەگەڵ پیت بوتیگیگی وەزیری گواستنەوەشدا کرد، هەروەها بیر لە دوو فەرمانڕەوای دیکە دەکاتەوە، جەی بی پریتزکەری ئیلینۆی و ئاندی بیشیری کەنتاکی.

یاریدەدەرەکان پێیان وایە ئەم چاوپێککەوتنانە " تاقیکردنەوەیەکن لەسەر گونجاویی " هێرس لەگەڵ کاندیدەکاندا، دەرفەتێکە بۆ هێرس تاوەکو ڕاپۆرتێکی خۆی لەسەر ئەو کەسانە دروست بکات کە پێشتر ناسیونی.

دۆنا برازیلی دیموکرات بەیانی ڕۆژی یەکشەممە وتی هێرس دەکرێت دواتر لەمڕۆدا جێگرەکەی دەستنیشان بکات. برازیل وتی هێرس لە " کۆمەڵە کەسێکی بەهرەمەند " کەسێک هەڵدەبژێرێت، " هەندێکیان لەوانەیە لەوانی دیکە باشتر بن. دەزانم بژاردەیەکی زۆر باش و مێژوویی دەبێت."

هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی هێرس وتی دوای دەستنیشانکردنی جێگرەکەی، هێرس پلانی هەیە لەگەڵ جێگرەکەیدا سەردانی حەوت ویلایەت بکات، ئەوەش بە مەبەستی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی. گەشتەکە ڕۆژی سێشەممە بە شاری فیلادیلفیا دەست پێدەکات.

فیلادیلفیای ویلایەتی پێنسلڤانیا شەشەم گەورەترین شارە لە ئەمەریکادا و دیموکراتەکان تێیدا پێگەیەکی بەهێزییان هەیە، هێرس و ترامپ هەوڵێکی زۆر دەدەن بۆ ویلایەتەکە کە زۆر گرنگە بۆ سەرکەوتنییان لە هەڵبژاردنەکاندا.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG