Accessibility links

نزیکەی 30 منداڵ لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە ڕفێندراون

ئەبیگەیل ئیدەنی تەمەن 3 ساڵ
ئەبیگەیل ئیدەنی تەمەن 3 ساڵ

ئەبیگەیل ئیدەنی تەمەن 3 ساڵ، کە دایک و باوکی لە کاتی هێرشەکەی حەماس و بە دەستی ئەندامانی ئەو گرووپە کوژراوە، لە کاتی هێرشەکەی ئەو گرووپەدا کە لە 7 ی مانگی 10 ڕوویدا، تەنها شتێک توانیوێتی بیکات ئەوە بووە کە هەڵبێت و بڕوات بۆ ماڵی یەکێک لە دراوسێکانیان.

خێزانی براداچ کە بریتی بوون لە دایکێک بە ناوی هاجەر و سێ منداڵەکەی، ئابیگەیلیان لەخۆ گرت، بەڵام دواتر هەر پێنجییان بێسەروشوێن بوون، لە دواییدا حکومەتی ئیسڕائیل و خێزانەکانییان ئەوەیان پشتڕاست کردەوە کە چەکدارانی حەماس هەر پێنج کەسەکەی بە بارمتە گرتووە،. زیاتر لە 200 کەس لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە ڕفێندراون بۆ ناو غەزە.

بنەماڵەی براداچ کە هەموویان جیا لە یەکێکیان بە بارمتە گیراون
بنەماڵەی براداچ کە هەموویان جیا لە یەکێکیان بە بارمتە گیراون

دۆخە سەختەکە خێزانی بارمتەکانی خستووەتە ناو دۆخێکی تەماوییەوە کە جیاوازە لە ماتەمینی. خێزانی نزیکەی 30 منداڵ کە بە بارمتە گیراون، باسی ئازارێکی دەکەن کە زۆر کوشندەتر لە ماتەمینی.

پوری ئابیگەیل، تەل ئیدان، لە ڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە وتی " ئەو منداڵە، تەنها سێ ساڵە، بە تەنهاشە. لەوانەیە لەگەڵ دراوسێیەکدا بووبێت، بەڵام نازانم ئاخۆ ئەوان هێشتا پێکەوەن یان نا. ئەو کەسی نیە."

منداڵان لە ئیسڕائیل بوونەتە قوربانی هێرشەکانی حەماس و منداڵانی غەزەش بوونەتە قوربانی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیل.

نزیکەی نیوەی 2.3 ملیۆن دانیشتووەکەی غەزە منداڵن. وەزارەتی تەندروستی حەماس لە غەزە ڕۆژی پێنجشەممە وتی تاوەکو ئێستا زیاتر لە 7000 فەڵەستینی کوژراون، 2,913 کەسییان خوار تەمەنی 18 ساڵن، زیاتر لە 800 منداڵ لە غەزە بێسەروشوێنن.

بەپێی پەیماننامەی جنێڤ، بە بارمتەگرتنی هاووڵاتییانی سڤیل تاوانی جەنگە.

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی نۆرثوێستێرن، دانیێڵی گیلبەرت دەڵێت بەڵام بە بارمتەگرتنی منداڵان لە جەنگێکدا هەرگیز ڕووینەداوە. گیڵبەرت لە چەندین وڵاتی جیاوازدا چاوپێککەوتنی لەگەڵ سەدان بارمتە و ئەو کەسانەشدا کردووە کە خەڵکیان بە بارمتە گرتووە، زیاتر ئەو کەسانەی کە بە بارمتە گیراون تەمەنییان لە نێوان 18-65 دا بووە.

وتی " گرتن و هێشتنەوەی کەسێکی لاواز و کەسێک کە پێشتر بەو هەلومەرج و دۆخە ڕانەهاتبێت، کاری ئەو کەسانەی کە گرتوویانە قورستر دەکات."

باوک و دایکی ئابیگەیل، ڕۆی و سمادار، لە 20 ی مانگی 10 دا نێژران، لەو ڕۆژەدا 7 ڕۆژی ماتەمینی لە ئیسڕائیل ڕاگەیەندرا. بەڵام هیچ مەراسیمێکی دیاریکراو نیە بۆ ئەو منداڵانەی کە لە جەنگدا بە بارمتە گیراون.

هاووڵاتییەکی دیکە، مایان زین، دەڵێت دۆخێکی زۆر سەختی هەیە لە کاتێکدا کە هیچ زانیارییەکی نیە لەسەر کچە بێسەروشوێنەکانی، ئێلا ئیلیاکیمی تەمەن 8 ساڵ و دافنا ئیلیاکیمی تەمەن 15 ساڵ. لە 7 ی مانگی 10 دا کچەکان سەردانی باوکییان دەکرد، نۆوام ئیلیاکیم لە کۆمەڵگەی نەهال ئۆز کە دەکەوێتە نزیک سنووری غەزەوە. باوکیان لەگەڵ دیلکلا ئاراڤای هاوبەشی و کوڕەکەیان، تۆمەری تەمەن 17 ساڵدا دەژی.

ئێلا ئیلیاکیمی تەمەن 8 ساڵ و دافنا ئیلیاکیمی تەمەن 15 ساڵ لەگەڵ دایکیان
ئێلا ئیلیاکیمی تەمەن 8 ساڵ و دافنا ئیلیاکیمی تەمەن 15 ساڵ لەگەڵ دایکیان

دواتر لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت هەر پێنجییان بە ناچارکراویی دانیشتوون، دافنا دەگری و نۆوامیش قاچی بریندار بووە و خوێنی لێدەڕوا، لەو کاتەدا چەکدارەکان داوای شتییان لێدەکەن. دواتر کچێکی دیکە دەردەکەوێت کە کچی ئەوان نیە. دوو پەنجەی ئێلا بە باندج بەستراون.

بەپێی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆ، دواتر لاشەی نۆوام و دیکلا و تۆمەر لە نزیک سنووری غەزە دۆزراونەتەوە.

ئێستا مایان لە چاوپێککەوتنەکاندا دەڵێت نیگەرانی ئەوەیە کچەکانی کاتی کوژرانی باوکییان بینیبێت. هەوڵیش دەدات بیر لەوە نەکاتەوە کێ جلوبەرگی کچەکانی گۆڕیوە. دەڵێت دەستی ئێلا چی لێهاتووە، دافنا چۆنە، کێ ئەوەندە گەورەیە لەمە تێبگات کە چی ڕوودەدات؟

مایان دڵخۆش بووە بەوەی کە چوار بارمتە ئازاد کراون، هیوا دەخوازێت کچەکانیشی ئازاد بکرێن.

مایان دەڵێت " بیر لەوە دەکەمەوە و هیوادارم بە مردوویی نەگەڕینەوە."

هەندێک لە خێزانەکان کە لە ماوەی هەفتەی یەکەمدا وریابوون لەوەدا کە ڕەخنە لە حکومەت نەگرن، ئێستا بە ئاشکرا ئارامییان نەماوە.

هاداس کالدیرۆن کە ئێریزی تەمەن 12 ساڵی کوڕی بە بارمتە گیراوە، وتی " دووجار حکومەتەکەمان دەستبەردارمان بوو: لە 7 ی مانگی 10 دا و ئێستاش. چونکە منداڵەکانمان هێشتا لەوێن."

ئێریزی تەمەن 12
ئێریزی تەمەن 12


سەرچاوە/ AP

XS
SM
MD
LG