Accessibility links

حەماس لە بەرامبەر 369 زیندانی فەلەستینی سێ بارمتەی دیکە ئازاد دەکات

حەماس ڕۆژی شەممە، 15ی مانگی دوو، سێ بارمتەی دیکەی ئیسڕائیلی لە غەززە ئازاد کرد و لە بەرامبەریشدا ئیسڕائیل دەستیکرد بە ئازادکردنی نزیکەی 369 زیندانی فەلەستینی، ئەمەش دوای ئەوەی نێوەندگران یارمەتیدەر بوون لە بە دوورگرتنی شکستهێنانی ئاگربەستەکە.

سێ بارمتە ئیسڕائیلییەکە لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە هێندرانە سەر سەکۆیەک لە شوێنێک لە خان یونس، دواتریش لەلایەن هێزەکانی ئیسڕائیلەوە گواسترانەوە بۆ ناو ئیسڕائیل.

بە ماوەیەکی کورت دوای ئەوە، یەکەم پاس کە زیندانییە فەلەستینییە ئازادکراوەکانی تێدا بوو زیندانی ئۆفەری ئیسڕائیلی جێهێشت لە کەناری ڕۆژئاوا. پاسەکە گەیشتە ڕامەڵا و خەڵکەکە لەوێ بەخێرهاتنییان کرد و هەندێک لە فەلەستینییەکان ئاڵای فەلەستینییەکانییان بەرز کردبووەوە.

موسا نەواروای تەمەن 70 ساڵ کە سزای زیندانی تا هەتایی بەسەردا سەپێندرابوو بەهۆی کوشتنی سەربازانی ئیسڕائیلەوە لە کەناری ڕۆژئاوا، وتی " پێشبینی ئەوەمان نەدەکرد ئازاد بکرێین، بەڵام خودا مەزنە، خودا ئازادی کردین." موسا پێشتر فەرماندەی گروپی چەکداریی لیواکانی شەهیدانی ئەلئەقسا بووە.

یەکێک لە بارمتە ئیسڕائیلییەکان، ئیار هۆرنی تەمەن 46 ساڵ، لەگەڵ برا بچووکەکەی ئیتاندا لەلایەن چەکدارانی فەلەستینییەوە ڕفێندران، وادیارە کە لە ماوەی دەستبەسەربوونەکەیدا کێشێکی زۆری لە دەستدا بێت.

خێزانەکەی هۆرن وتی " ئێستا دەتوانین تۆزێک هەناسە بدەین. ئیارەکەمان لە ماڵەوەیە دوای ڕزگاربوونی لە دۆزەخ لە غەززە. ئێستا پێویستە ئیتانیش بگەڕێنینەوە بۆ ماڵەوە تاوەکو خێزانەکە بتوانێت بە ڕاستی هەناسە بدات."

دیکیل چێنی ئیسڕائیلی ئەمەریکایی، تروۆفانۆڤی ڕووسیایی ئیسڕائیلی لەگەڵ هۆرن و ئیتانی برایدا لە 7 ی مانگی 10 ی ساڵی 2023 دا لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە لە کیبوترز نیر ئۆزی نزیک سنووری غەززە ڕفێندران.

تروفانۆڤ لەگەڵ دایکی و نەنکی هاوڕێکەیدا ڕفێندران، سەرجەمییان لە ماوەی ئاگربەستە کورتەکەی مانگی یانزەی ساڵی 2023 دا ئازاد کران. باوکی لە هێرشەکەدا بۆ سەر نیر ئۆز کوژرا.

لە 7 ی مانگی 10 دا دیکیل چێن خێزانە دووگیانەکەی و دوو کچە بچووکەکەی لە ژوورە پارێزراوەکەی ماڵەکەیان جێهێشت تاوەکو شەڕ لەگەڵ چەکدارەکاندا بکات کە هەڵیانکوتابووە ناوچەکەیانەوە. لەگەڵ ئازادبوونیدا، ئێستا بۆ یەکەمین جار چاوی بە کچە بچووکەکەی دەکەوێت.

تاوەکو ئێستا نۆزە بارمتەی ئیسڕائیلی و پێنج بارمتەی تایلاندی ئازاد کراون، هێشتا 73 کەسی دیکە ماونەتەوە، نزیکەی نیوەی ئەو ژمارەیە لەلایەن بەرپرسانی ئیسڕائیلەوە بە مردوو لە قەڵەم دراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG