وا باس ده‌کرێت کێشه‌ی مردنی فه‌رماندار وه یاخود قائیمقامی شاری سلێمانی وه له‌به‌ر چاو گرتنی به‌و شیوه گیانی له ده‌ست داوه و به زوو به خاکسپاردنی گومانێکی زۆر گه‌وره‌ی لای هه‌موان دروستکردوه که له‌وانه‌یه مه‌رگی زانا حه‌مه سالح قۆچی قوربانی بێت له پێناوی شاردنه‌وه‌ی کار و گه‌نده‌ڵیه‌کانی که‌سانی تر. ئاخۆ بۆ ده‌بێت ئه‌و جۆره گومانه لای هاوڵاتیانی کورد درووست بیت؟
رۆژنامه‌وان شوان حه‌مه له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی 22 ساڵه ده‌سه‌ڵاتی کوردی دوای ئه‌وه‌ی له شاخ گه‌ڕانه‌وه بۆ شار و ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست به ئاڕاسته‌یه‌کدا هاتوون تاکو رۆژی ئه‌مرۆ پرسێکی زۆر له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و له‌سه‌ر به ده‌ستدانی سامانی گشتی و زۆر که‌ێسی شه‌ڕه‌کانی ناوخۆ و زیندانیانی سیاسی و چه‌ندین که‌ێسی جۆراوجۆر هه‌یه ئه‌مانه هه‌موو له ژێره‌وه‌ن و هیچی نه‌هاتوه‌ته سه‌ره‌وه و هیچی به دواچونی بۆ نه‌کراوه، وه مافخوراو مافی بۆ نه‌گه‌راوه‌ته‌وه وه راستیه‌کان ده‌ر نه‌چوون، بوێه دۆخی کوردستان له هه‌رێمدا به شێوه‌یه‌کی گشتی له راستیدا دۆخێکی پڕ گوماناویه و تا راده‌یه‌کیش بێزار که‌ره.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:38 خوله‌كه