له هه‌ندی سه‌رچاوه‌وه باس له شیانی دانیشتنی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نه‌وشیروان موسته‌فا سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌کرێت، به‌ڵام هێشتا ئه‌و جۆره دانیشتنانه له هیچ لایه‌که‌وه پشت ڕاست نه‌کراوون.
ڕۆژنامه‌وان شوان حه‌مه له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت بێگومان هه‌ر جۆره دانشتنێک له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمه‌که و خه‌ڵکی کوردستان و گه‌لی کوردا بیت ئه‌وه باشه وه به قازانجی وه هه‌مو لایه‌که، بۆیه ئه‌م جۆره نزیک بۆنهوانه ناکرێ ئێمه باسی که‌ێن ئه‌گه‌ر به‌و ڕابوردوا نه‌چین. کاک شوان ده‌ڵێت دوای ئه‌وه‌ی له حکومه‌تی کاک به‌رهه‌م دا ده‌رکه‌وت گۆڕان فیشارێکی زۆری بۆ سه‌ر حکومه‌ته‌که درووست کردووه پارتی له‌وه تێگه‌یشتوه هه‌ر حکومه‌تێک له ئاینده‌دا درووست بێت به بێ گۆڕان وه یا به بێ ڕه‌زامه‌ندی گؤڕان ناچێته سه‌ر وه ئه‌م حکومه‌ته داهاتوه توشی کێشه‌ی گه‌وره ئه‌بێ . .
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی6:53خوله‌که.