Accessibility links

هەڵەبجە لە پاش 32 ساڵ لە کارەساتی کیمیاباران


32 ساڵ بەسەر یادی کیمیابارانی هەڵەبجە لەسەر دەستی رژێمی سەدام حسێن تێدەپەڕێت، دوای تێپەڕبوونی ئەو هەموو ساڵە، هێشتا زۆرێک لە خەڵکی ئەو شارە پڕن لە ناڕەزایەتی لە هەمبەر ئاوەدان نەبوونەوەی شارەکەیان وەک پێویست و ئاوڕ نەدانەوە لە نەخۆش و منداڵە وونبووەکانیان.

بە وتەی زۆرێک لە کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجە، نۆزدە ساڵە حکومەتی هەرێم نەیتوانیوە چارەسەری بەرکەوتەکانی چەکی کیمیاوی بکات، یان بۆ کەیسی منداڵە وونبووەکان، هێشتا بە دەیان خێزان چاوەڕوانی گەڕانەوەی کۆرپەکانیان دەکەن.

لەو بارەیەوە ئاراس عابید کە یەکێکە لە تاقانەکانی کیمیاباران و بە تەنها ماوەتەوە، دەڵێت "هەڵەبجە بەدەستێکی پۆڵایین وێران کراو بەدەستێکی بەهێز دەتوانێت ئاوەدان بکرێتەوە، ئەگەر حکومەتی هەرێم وەک ئەوەی کە تائێستا کردویەتی چەند 29 ساڵی تری دەوێت تا هەڵەبجە ئاوەدان بکاتەوە، لەوەتەی بووشە بە پارێزگار لە کوردەکەی هەردوو جەژنەکە بووین، لە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیهمالی بە پارێزگا بوونی."

لەم راپۆرتەی دەنگی ئەمریکا تیشکیش خراوەتە سەر ئەوەی کە بۆچی تا ئێستا دۆسێی هەڵەبجە وەک کارەساتێکی تراژیدی نەتوانراوە بکرێتە فلمێکی جیهانی، وەک ئەو هەموو تراژیدییانەی جیهان کە چەندین فلیمیان لەبارەوە کراوە، لەو بارەیەوە فلیمساز خەسرەو حەمە کەریم دەڵێت "نازانی کێ بەرپرسیارە ؟ ئەگەر هەوڵیکیش لە دەرەوەی هەرێم هاتبێت بۆ ئەوەی فلمێک بکرێت، خۆیان رێگرییان لێکردووە، فلمسازێک هات بەڵام هەر وەزارەتی ڕۆشنبیری بوون بە بەربەست لەبەر دەمیدا."

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:07 0:00


XS
SM
MD
LG