له دوای راپه‌ڕینه‌که‌ی به‌هاری ساڵی 1991 ی کورده‌کان له عێراق ، ساڵانه له ڕۆژی شازده‌ی سێ‌دا ، وه‌ک یادکردنه‌وه مه‌ڕاسیمی تایبه‌ت بۆ کاره‌ساتی کیمیاباران کردنی هه‌ڵه‌بجه ساز ده‌کرێت.
له 2003 ش به‌دواوه ، گێڕانی ئه‌و مه‌ڕاسیمه له دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌تی عێراقدا ، چ له ناوه‌و و چ له ده‌ره‌وه‌ش ده‌کرێت.
نێوه‌ندی که‌لتوری عێراق له واشنتۆن ، له 23 یه‌مین ساڵیادی کیمیا بارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا مه‌ڕاسیمێکی تایبه‌تی سازکرد به به‌شداری باڵیۆزی عێراق و نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و مایکڵ کۆربن ، که به نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی ئه‌مریکا ئاماده بوو و هه‌روه‌هاش یوست هیڵته‌رمان له ڕێکخراوی قه‌یرانی نێونه‌ته‌وه‌یی.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له‌وێ بوو ئه‌م ڕاپۆرته‌ی بۆ ئاماده‌کردووین.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:50 خوله‌که.