رۆژی پێنجشه‌ممه 25 ی مانگی 11، رۆژی بنبڕکردنی توندوتیژی دژ به ژنانه له جیهاندا. به‌م بۆنه‌یه‌وه جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن له به‌یاننامه‌یه‌کدا پابه‌ندی ئه‌مه‌ریکای به که‌م کردنه‌وه و نه‌هێشتنی توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز له سه‌رانسه‌ری جیهاندا دووپات کرده‌وه.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، به‌ڕێز هاژه سلێمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان باسی دیارده‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌ت له کوردستانی عێراقدا ده‌کات و ده‌ڵێت توند‌و تیژی ناو خێزان و ناو کۆمه‌ڵگا له هه‌رێمدا په‌ر‌ه‌ی سه‌ندووه.
به‌ڕێز هاژه سلێمان، که هه‌روه‌ها ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری کردنه له مافی ئافره‌ت له په‌رله‌مان، ده‌ڵێت یه‌کێک له هۆکاره‌کانی زیادبوونی توند‌و تیژی دژ به ئافره‌ت ئه‌وه‌یه که ئافره‌ت ئێستا به‌ره‌نگاری توندوتیژی ده‌بێته‌وه و به‌رگری له مافه‌کانی خۆی ده‌کات.
بۆ بیستنی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رێز هاژه سلێمان، فایلی ده‌نگی ده‌ستی چه‌پ وه‌یان ژێره‌وه کلیک بکه.