ئۆفیسی سه‌رۆکایه‌تی هایتی ڕاده‌گه‌ێنێت سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراو مایکڵ مارتلی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ڕێده‌که‌وێت به مه‌به‌ستی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی بانکی جیهانی، سندوقی نێونه‌ته‌وه‌یی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌له‌ری کلنتن.
ئۆفیسه‌که له دره‌نگانێکی ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی دا و گوتی به‌ڕێز مارتلی سه‌نگی ده‌خاته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی کار، په‌ره‌پێدانی په‌روه‌رده، ئاسایش، بونیادنانه‌وه و ته‌ندروستی.
کۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژنامه‌وا‌نی نیشتیمانی پشتڕاستی کرده‌وه که به‌ڕێز مارتلی له میانه‌ی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه گه‌ری له ڕۆژی پێنجشه‌ممه له بنکه‌که‌ی خۆی له واشنتۆن بۆ ڕۆژنامه‌وانان ده‌دوێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا تائێستا کۆبونه‌وه‌ی نێوان به‌ڕێز مارتلی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌له‌ری کلنتنی ڕانه‌گه‌یاندووه.