Accessibility links

هێزەکانی حەفتەر بەرەو ڕۆژئاوای لیبیا پێشڕەوی دەکەن


خەلیفە حەفتەر
خەلیفە حەفتەر

بەرپرسان و دانیشتوانی ناوچەکە وتیان سەرکردەی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا ( سوپای نیشتیمانی لیبیا ) خەلیفە حەفتەر ڕۆژی یەکشەممە هەوڵیداوە بەرەیەکی دیکەی جەنگ بکاتەوە لەڕێی جووڵەپێکردنی هێزەکانیەوە بەرەو شاری مەسڕاتە کە سەر بە حکومەتی لیبیایە.

ئەم شەڕەی دەستی پێکردۆتەوە لە لیبیا پێشێلکردنی ئاگربەستەکەیە و ڕۆژێک دوای ئەوە دێت نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشیاریدا لەسەر ئەوەی ئەو وڵاتە بیانیانەی کە پشتیوانی لە لایەنەکانی جەنگی لیبیا دەکەن قەدەغەکردنی چەک پێشێل دەکەن.

هەفتەی ڕابردوو تورکیا و ئیماڕات و میسڕ و ڕوسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە بەرلین ڕێکەوتن لەسەر هەوڵەکان بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی و پابەندبوونیان بە قەدەغەکردنی هەناردەی چەک بۆ لایەنەکانی جەنگی ناوخۆی لیبیا.

بەڵام سوپای نیشتیمانی لیبیا بە ڕابەرایەتی خەلیفە حەفتەر لە سەرتەوە لە ناوەڕاستی وڵاتەکەوە بەرەو مەسڕاتە دەستی بە جووڵە کرد.

هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە شەڕی نێوان سوپای نیشتیمانی لیبیا و هێزەکان لە مەسڕاتە لە شارۆچکەی ئەبوقەرینە کە دەکەوێتە 120 کیلۆمەتر ڕۆژهەڵاتی مەسڕاتەوە.

سەرچاوەیەکی سوپای نیشتیمانی وتی دوو چەکدار و دوو سەربازی سوپا کوژراون و هەشتی دیکە برینداربوون، ئاماژەشی بەوەدا هێزەکانیان دواتر گەڕاونەتەوە و دیلیشیان پێبووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG