Accessibility links

چەکدارێک 3 کەس لە باخچەیەکی ساوایان لە ڕووسیا دەکوژێت


ڤیشکایما لە هەرێمی ئولیانۆڤسک، ڕۆژئاوای ڕووسیا
ڤیشکایما لە هەرێمی ئولیانۆڤسک، ڕۆژئاوای ڕووسیا

دەزگایەکی هەواڵی ڕووسیا دەڵێت چەکدارێک لە باخچەیەکی ساوایان لە هەرێمی ئولیانۆڤسکی ڕۆژئاوای ڕووسیا تەقەی کردووە و دوو منداڵ و مامۆستایەکی کوشتووە، دواتریش خۆی کوشتووە.

دەزگای هەواڵی تاسی ڕووسی لە زاری بەرپرسێکی پۆلیسی هەرێمەکەوە بڵاویکردەوە هێرشەکە لە گوندی ڤێشکایما ڕوویداوە. وتی چەکدارەکە لە ماوەی " کاتی ئارامیدا " چووەتە ناو باخچەکەوە کە منداڵەکان لەو کاتەدا نوستبوون. بەرپرسێکی دیکەی هەرێمەکە وتی منداڵەکان تەمەنیان پێنج ساڵ و شەش ساڵ بووە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمەکە وتی کارمەندێکی دیکەی باخچەکە دەستی برینداربووە و چارەسەری بۆ کراوە. بەرپرسانی پۆلیسیش دەڵێن ڕەنگە ناکۆکییەکی خێزانیی پاڵنەری تەقەکردنەکە بووبێت. وتیشییان " ناسینەوەی هێرشبەرەکە قورس بووە."

تاس وتیشی فەرمانڕەوی هەرێمەکە ئەلێکسی ڕووسکیخ بەڕێوەیە بۆ شوێنی تەقەکردنەکە و فەرمانەی بە بەرپرسانی هەرێمەکە کردووە بەپەلە یارمەتی خێزانی قوربانییەکان بدەن.


سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG