Accessibility links

بەهۆی تەقەکردنێکەوە لە ڤیستیڤاڵێکی خواردن لە کالیفۆرنیا 4 کەس کوژران


.

چەکدارێک لە ڤیستیڤاڵێکی خواردن لە کالیفۆرنیا بەلایەنی کەمەوە سێ کەس دەکوژێت پێش ئەوەی پۆلیس بیکوژێت، پۆلیس دەگەڕێت بەدوای کەسێکی دیکەدا کە باوەڕوایە بەشداربووە لە ڕووداوەکەدا.

پۆلیس وتی لە تەقەکردنەکەی ڤیستیڤاڵی گیلڕۆی گارلیک لە باکووری کالیفۆرنیا کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت 15 کەس برینداربوون.

سەرۆکی پۆلیسی شاری گیلڕۆی سکات سمیثی وتی لە ماوەی یەک خولەکدا هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنەکە دوای ئەوەی گوێیان لە دەنگی تەقەکان بووە و تەقەیان لە چەکدارەکە کردووە و دوای چەند ساتێک کوشتوویانە.

وتیشی " کەسێکی دیکە بەشداربووە لە ڕووداوەکەدا بەڵام نازانین بە چ شێوازێک بەشداربووە."

وتیشی " هیچ بیرۆکەیەکمان نیە لەسەر پاڵنەری چەکدارەکە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە."

سمیثی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " شتێکی خەمناک و نائومێدکەرانەیە چالاکییەکی لەوشێوەیە کە سوودێکی زۆر هەیە بۆ کۆمەڵگە ڕووبەڕووی کارەساتێکی لەمشێوەیە ببێتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG