Accessibility links

تورکیا 70 ئەفسەر دەستگیر دەکات بەهۆی پەیوەندییانەوە بە گولەنەوە


دەزگای کەناڵی سی ئێن ئێن تورک وتی دادگای تورکی فەرمانی دەستگیرکردنی 70 ئەفسەری سوپایدەرکردووە بەهۆی ئەوەوە کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت پەیوەندییان بە کەسایەتی ئاینی فەتحوڵە گولەنەوە هەبێت.

وتیشی پۆلیس ئەرکی دەستگیرکردنەکانی لە 38 هەرێم ئەنجامداوە لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوانەدا کە دادگا سەرپەرشتی دەکات لە هەرێمی قەونییە لە ناوەڕاستی وڵاتەکەدا.

وتیشی بەپێی دانپێدانانی ئەو سەربازانەی کە پێشتر دەستگیرکراون بەهۆی پەیوەندییانەوە بە گولەنەوە گومان لێکراوەکان دەستگیر کراون.

ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم مانگەدا وتی تورکیا 160 هەزار کەسی دەستگیرکردووە و ڕێژەیەکی هاوشێوەی دیکەی لە کارەکانیان دوورخستۆتەوە، ئەمەش لە دوای کودەتاکەی ساڵی 2016ی تورکیاوە تا ئێستا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG