له پاش زیاتر له ساڵێک، گه‌رێکی نوی دانوساندن سه‌باره‌ت به پرۆگرامی مشت‌و مهر له‌سه‌ری ناو‌کی ئێران ده‌ست پێده‌کاته‌وه به به‌شداری کۆمه‌ڵی ناسراو به 5+1 که له 13ی مانگ له شاری ئه‌ستانبوڵی تورکیا به‌ریوه ده‌چیت. به پێی ڕاپۆرتی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ئاڵوگۆڕی بیروبۆچونی له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ک وه‌زیرانی تورکیا ڕه‌جه‌ب تهێب ئه‌ردوغان کرد که به‌م دواییانه له سه‌ردانێکی دوو ڕۆژه‌ی له تاران گه‌ڕاوه‌ته‌وه .
ڕۆژنامه‌وان هیوا گوڵموحهممهدی ده‌ڵێت به سرنج دان له سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران که له ڕابردو په‌یڕه‌وی کردووه له وتووێژه‌کاندا، له‌وه ناچێت ئه‌نجامێکی باش به‌ده‌ست بکه‌ویت چونکه سیاسه‌تمه‌دارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ته‌نیا ئامانجیان کات کوشتنه.
به پێی ئاژانسی دهنگو باسی مهر، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی 'تشخیص مصلحت نظام' محسن ڕه‌زایی پێشنیازی کردووه گه‌ڕی داهاتوی گفتوگۆکانی ئێران له گه‌ڵ کۆمه‌ڵی 5+1 به جێگای ئه‌ستانبوڵ با له یه‌کێک له شاره‌کانی به‌غدا، دیمه‌شق یا به‌یروت بکرێت.
گوڵموحهممهدی ده‌ڵێت تورکیا هه‌وه‌ڵ ده‌دات ڕۆڵی خۆی له ناوچه‌که دا بگێڕێت و هه‌رچه‌ند تورکیا زیاتر جێگای متمانه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوا بێت ئه‌وه‌نده‌ش له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی ئێران‌دا جیاوازی ده‌بێت.