دادگایه‌کی تایبه‌تی له‌شکری خالید شێخ موحه‌مه‌دی که خۆی به پلان‌داڕێژی هێرشه تیرۆرستیه‌کانی ساڵی 2001 ی کرانه سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داده‌نێت و هه‌روه‌ها 4 هاوکاری دیکه‌ی به تاوانه‌کانی کوشتن و تیرۆریزم ی به فه‌رمی تۆمه‌تبار کردووه.
داواکارانی گشتی دوێنێ شه‌ممه له میانه‌ی ئاماده‌بوونیان بۆ تاووتوێکردنی دۆزه‌کانیان له بنکه‌ی هێزی ده‌ریای ئه‌مه‌ریکا له دورگه‌ی گوانتانامو به‌ی له کوبا تۆمهتباراکردنی ئه‌و 5 که‌سه‌یان راگه‌یاند. واتا له‌و بنکه‌یه‌ی که وا بۆ چه‌ندان ساڵه به‌ندکراون ململانێی سیاسی و هه‌روه‌ها چونیه‌تی ئه‌وه‌ی که ئایا له کوێ دادگایی بکرێن له گۆڕیدایه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه تۆمه‌ته‌کانیان مه‌سه‌له‌کانی پیلانڕێژی و کوشتن که پـێشێڵی یاسای جه‌نگ ده‌کات و کاولکاری و رفاندنی فڕۆکه‌یه‌ک و هه‌روه‌ها تیرۆریزم له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌کانیان سه‌لمێندرا ئه‌وا هه‌ر پێنجیان سزای مه‌رگ ده‌درێن ،به‌هۆی رۆڵیان له هێرشه‌کان بۆ سه‌ر سه‌ر شاری نیویۆرک و واشنتن و هه‌روه‌ها په‌نسلڤه‌ینیا، که کوژرانی 2976 که‌سی لێکه‌وته‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌مه یه‌که‌مین ئاماده‌بوونی خالید شێخ موحه‌مد و 4 هاوکارانی بوو بۆ به‌رده‌م دادگا له ماوه‌ی چه‌ندان ساڵدا. هه‌روه‌ها تۆمه‌تبارکراوان پرۆسه‌ی به‌رێوه‌چونی دادگاکه‌یان دواده‌خست ره‌قیان پێشان ده‌دا و وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی دادوه‌رانی له‌شکریان ره‌تده‌کرده‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه چه‌ندان ئه‌ندام له خانه‌واده‌ی قوربانیانی هێرشه‌کانی مانگی نوی ساڵی 2001 کرانه سه‌ر ئه‌مه‌ریکا له رێگه‌ی لوتهریهوه ناویان ده‌رچوو بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی تاووتوێکردنهکهی دوێنێی ئه‌و 5 تۆماتبارکراوه ببن.