پێنج پیاوی که به پلاندانه‌ر و یارمه‌تیده‌ری ئه‌نجامدانی هێرشه تێرۆرکارییه‌کانی 11 ی سپته‌مبه‌ری ساڵی 2011 بۆ سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گوناهبار کراون جارێکی دیکه چوونه‌وه به‌رده‌م دادوه‌ری له‌شکری له گوانتانامۆبه‌ی کوبا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سزاکانیان که بۆی هه‌یه ببێته هۆی له‌سێداره‌دانیان.
خالید شێخ محه‌مه‌د که خۆی ده‌ڵێت پلاندانه‌ری سه‌ره‌کی هێرشه‌که بووه و چوار که‌سه‌که‌ی دیکه‌ش له ڕۆژی شه‌ممه له بنکه‌ی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له کوبا لێکۆڵینه‌وه له دۆسێکانیان ده‌کرێت.
ئه‌و پێنج که‌سه چه‌ند ساڵێکه له گرتوخانه‌ی گوانتانامۆبه‌ی کوبان، هاوکات مشتومڕی سیاسی و یاسایش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌کوێ دادگایی بکرێن به‌رده‌وام بوو.
هه‌ر پێنجیان ڕووبه‌ڕووی تاوانی کوشتنی نزیکه‌ی 3 هه‌زار که‌س له هێرشه‌کانی نیویۆرک، واشنتۆن و شانکسڤێلی پێنسلڤانیا ده‌بنه‌وه.