Accessibility links

ڤەنزوێلا یاریدەدەری ڕابەری ئۆپۆزسیۆن دەستگیر دەکات

ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا خوان گوایدۆ وتی هەواڵگری ڤەنزوێلا بەڕێوبەری ئۆفیسەکەی ڕۆبەرتۆ ماریرۆیان دەستگیرکردووە، ئەمەش لە ڕێوشوێنێکی حکومەتەکەی نیکۆلاس مادورۆدا دژ بە گوایدۆ.

لە مانگی یەکدا ڕابەری ئۆپۆزسیۆن خوان گوایدۆ خۆی وەکو سەرۆکی کاتی ڤەنزوێلا ڕاگەیاند و وتی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2018 کە تیایدا مادورۆ سەرکەوت، ساختە بووە. لەو کاتەوە دەیان وڵاتانی ڕۆژئاوا گوایدۆیان وەکو سەرۆکی یاسایی ڤەنزوێلا ناساندووە.

مادورۆ کە لە ماوەی دەسەڵاتەکەیدا ئابووری وڵاتەکە ڕووخابوو، گوایدۆی تۆمەتبار کرد و بە بوکەڵەی دەستی ئەمەریکای ناودێرکرد. وتیشی دەبێت گوایدۆ بهێندرێتە بەردەم دادگا، بەڵام تا ئیستا هیچ فەرمانێکی دەرنەکردووە بۆ دەستگیرکردنی.

بەرپرسانی ئەمەریکی چەند جارێک دارودەستەکەی سەرۆکی ڤەنزوێلایان ئاگادار کردۆتەوە کە هیچ لە گوایدۆ و خێزانەکەی و هاوەڵەکانی نەکەن.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن داوای کرد بە زووترین کات ماریرۆ ئازاد بکرێت.

بۆڵتن لە تویتەر نوسی " مادورۆ هەڵەیەکی زۆر گەورەی کردووە، دەستگیرکردنی ماریرۆ بەبێ وەڵامدانەوە تێپەڕ نابێت."

هەروەها نوسیویەتی " هێشتا قورسترین سزامان نەسەپاندووە، ئەگەر دەستبەرداری دەسەڵات نەبێت ئەوا ئەو و هاوڕێکانی لەڕووی پارەوە وون دەبن."

گوایدۆ لە تویتەر نوسیویەتی " بەڕێوبەری ئۆفیسەکەم ڕۆبەرتۆ ماریرۆیان ڕفاند." هەروها ئاماژەشی بەوەدا هەڵکوتراوەتە سەر هەردوو ماڵی ماریرۆ و جێگری ڕابەری ئۆپۆزسیۆن سێرگیۆ ڤێرگارا.

وتیشی " شوێنیان نازانین. دەبێت بە زووترین کات ئازاد بکرێن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG