سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما له ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند هه‌تا کۆتایی ئه‌مسـاڵ هه‌موو هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی له عێراقدا ده‌کشێنه‌وه.
ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا کۆمه‌ڵێک کاردانه‌وه‌ی جۆراو جۆری به‌دووای خۆیدا هێناوه. په‌یامنێری به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاوبۆچوونی هه‌ر سێ فراکسیۆنی سه‌ره‌کی په‌رله‌مانی عێراقی (لیستی ئه‌لعراقییه، هاوپه‌یمانی نیشتیمانی و هاوپه‌یمانی کوردستانی) له‌م باره‌یه‌وه وه‌رگرتووه.
هاوکات په‌یامنێری به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له که‌رکوک ڕاوبۆچوونی دانیشتوانی شاره‌که‌ی له‌و باره‌یه‌وه وه‌رگرتووه. که نیگه‌رانی نیشان ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن له ئێستادا ئه‌م بڕیاره هه‌ڵه بووه و به ده‌رچوونی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق هێزێکی پرۆفێشناڵ نامێنێت.
بۆ گوێگرتن له له ده‌قی ڕاپۆرته‌کانی په‌یامنێران گۆران تۆفیق و یه‌حیا به‌رزنجی ده‌توانیت کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه‌ی. ماوه‌ی ڕاپۆرتی به‌غدا 3:44 خوله‌که و ڕاپۆرتی که‌رکوک 4:13 خوله‌که.