Accessibility links

یۆنان زیاتر لە 100 کۆچبەر دەستبەسەر دەکات، زیادبوونی کۆچبەرانیشی گەڕاندەوە بۆ ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


بەرپرسان لە یۆنان ڕۆژی سێشەممە وتییان کە 107 کۆچبەرییان لە دوو ئەرکی جیادا لە نزیک دوورگەی کرێت دەستبەسەر کردووە، بەرپرسێکیش هۆکاری زیادبوونی کۆچبەرانی گەڕاندەوە بۆ ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

کەشتییەکی بارهەڵگر یارمەتیدەر بووە لە ڕزگارکردنی 42 کۆچبەری پیاودا کە لەسەر بەلەمێک بوون و بەلەمەکە دوای ئەوەی لە بەردێکی داوە شکاوە، ئەمەش بەپێی پاسەوانی کەنار دەریا و بەرپرسانی وەزارەتی کاروباری دەریایی یۆنان.

ڕزگاربووان دواتر بە بەرپرسانییان وتووە کە لە بەندەری تۆبروکی لیبیاوە بەڕێکەوتوون. بەرپرسان دوو کەسییان بە تۆمەتی قاچاخچێتی دەستبەسەر کردووە.

لە ڕووداوێکی دیکەدا، 65 کۆچبەر لەسەر دوورگەی گاڤدۆسی باشووری کرێت دۆزرانەوە. کۆچبەرێکییان گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

جێگری وەزیری کاروباری دەریایی یۆنان ستێفانۆس گیکاس لە پەرلەمانی وڵاتەکەدا وتی لە دوای کۆتایی ساڵی 2023 ەوە بەرپرسانی یۆنان ڕووبەڕووی زیادبوونی کۆچی نایاسایی بوونەتەوە. بەرپرسانی حکومەتی وڵاتەکە هۆکاری زیادبوونی کۆچبەران دەگەڕێننەوە بۆ ململانێکانی ناو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

گیکاس وتی لە ساڵی 2024 دا 47,267 کەس بە شێوەی نایاسایی هاتوونەتە یۆنانەوە، هاوکات 625 کەس بە تۆمەتی قاچاخچێتی دەستگیرکراون.

سەرچاوە/ AP

XS
SM
MD
LG