Accessibility links

وەزیری دەرەوەی تورکیا: کەشتیە نەوت هەڵگرەکەی ئێران بەرەو لوبنان دەڕوات نەک تورکیا


وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ وتی کەشتیە نەوت هەڵگرەکەی ئێران ئادریان داریا " گرەیس 1 " لە ئێستادا لە ئاوی باشووری تورکیایە و بەرەو لوبنان دەڕوات.

ماڵپەڕێ " مارین ترافیک " کە چاودێری جوڵەی کەشتیەکان دەکات لە ماوەی ڕابردوودا وتی کەشتیە ئێرانییەکە جارێکی دیکە ئاڕاستەی خۆی گۆڕیوە و بەرەو بەندەری ئیسکەندەرۆنە دەڕوات کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیاوە.

لەلایەکی دیکەوە وەزیری دارایی لوبنان عەلی حەسەن خەلیل وتی بە لوبنان نەوتراوە کەشتیە نەوت هەڵگرەکەی ئێران بەرەو یەکێک لە بەندەرەکانی لوبنان دێت.

خەلیل وتی " پێمان نەوتراوە کەشتیە نەوت هەڵگرە ئێرانییەکە بەرەو لوبنان دێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG