پاش ئه‌وه‌ی دانوسـتاندنه‌کانی هه‌ردوو ئیتیلافه شیعیـیهکه به سه‌رۆکایه‌تی نوری ئه‌لمالیکی و عه‌مـمار ئه‌لحه‌کیم نه‌یانتوانی یه‌کبگرن و گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی پـێـکبهێنن به‌هۆی یه‌کلا نه‌بوونه‌وه‌ی پـرسی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی داهاتوو که ده‌وڵه‌تی یاسا به مافی خۆی ده‌زانێت دووباره نوری ئه‌لمالیکی کاندید بکاته‌وه بۆ ئه‌و پـۆسـته.
به‌ڵام ئیتیلافی نیشـتیمانی و سه‌رجه‌م پـێـکهاته‌کانی ڕازی نابن حکومه‌تی ئاینده بگه‌ڕێته‌وه بۆ مالیکی و حزبی ده‌عوه.
ڕه‌وتی سه‌در و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی که زۆرینه‌ی کورسـیـیه‌کانی ئیتیلافی نیشـتیمانیان پـێـکهێناوه مه‌رجی هاوپه‌یمانی بهسـتنیان له‌گه‌ڵ ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسادا خاڵی سـووره له پـێدانی پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیران بۆ مالیکی و پارته‌که‌ی.
شـایه‌نی باسه لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌یاد عه‌لـلاوی ڕۆژ له دوای ڕۆژ شـانسی به‌هێز ده‌بێت به‌رامبه‌ر ڕکه‌به‌ری سه‌ره‌کی نوری ئه‌لمالیکی که به‌س لای لیسـتی ده‌وڵه‌تی یاسا هاوده‌نگی له‌سه‌ره و شـانسی لاوازی هه‌یه له هاوپه‌یمانی به‌سـتن له‌گه‌ڵ لیسـته براوه‌کاندا به‌هۆی سـووربوونی له مانه‌وه‌ی له پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیران.
ئه‌مه له کاتێـکدایه ئه‌یاد عه‌لـلاوی ڕایگه‌یاندووه حکومه‌تی داهاتوو شه‌راکه‌تی نیشـتیمانیـیه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پـێـکهاته‌کانی عێراقیدا و هه‌روه‌ها کورد پـێـکهیهکی به‌هێزی ئه‌م نیشـتیمانهی هه‌یه و ده‌بێت به‌شـداری سه‌ره‌کی حکومه‌تی داهاتوو بکات.
پاشـان ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆکی لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه ده‌رباره‌ی دوا پـێشـهاتی نزیکبوونه‌وه‌ی لایه‌نی کوردی و لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه ده‌ڵێت ئه‌و متمانه‌یه‌ی له نێوان برایانی کورد و ئێمه‌دا دروسـت بووه ئه‌وه‌تا کێشه‌ی پارێزگای موسڵ چاره‌سه‌ر ده‌کات و ئه‌سیل نوجێفی بۆ ئه‌م مه‌به‌سـته‌ش له‌گه‌ڵ برایانی کورددا له کۆبوونه‌وه‌دایه و کێشه‌که به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌ڕوات و لێـدوانهکانیشـیان هیوا به‌خشن و ئومێد ده‌که‌م له‌م ڕێـگهیهشهوه چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌رکوک بکرێت.
سه‌باره‌ت به‌م لێـدوانانه دکتۆر مه‌حمود عوسـمان سـیاسه‌تمه‌داری کورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت له به‌رژه‌وه‌ندی کوردیشه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاماده‌بن کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و هاوکاری له‌گه‌ڵ کورددا بکه‌ن و چاو به سـیاسه‌تی کۆنی خۆیاندا بخشێنـنهوه، وه ئه‌وانه‌ی که له ناویاندا شـۆفێنین خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و باڵا ده‌سـت نه‌بن، ئه‌وا ده‌توانن زۆر هاوکاری کورد بکه‌ن و له‌گه‌ڵ کورددا ئه‌و کێشـانه چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:51 خوله‌كه.