ئه‌یاد عه‌لـلاوی کاندیدی لیسـتی ئه‌لعێراقیه بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند لیسـته‌که‌یان پـشـتگیری به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌کات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پـۆسـتی سه‌رۆک کۆماری عێراق.
هه‌ر چوار لیسـته کوردسـتانیـیه‌که‌ش بۆ یه‌کخسـتنی هه‌ڵوێسـتی کوردی له به‌غدا پـێـکهاتن له‌سه‌ر دروسـتکردنی به‌ره‌یه‌کی کوردسـتانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان به شه‌به‌ک و ئێزدی و ئاشـوریـیه‌کانه‌وه.
بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا شـاند‌ی کوردی که نوێنه‌رایه‌تی زیاتر له 60 کورسی ده‌کات به ئامانجی پـێـکهێنانی حکومه‌ت دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌سـتپـێده‌کات و دوا هه‌ڵوێسـتی کوتله‌ی کوردسـتانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، که دیارترینیان کاندیدی کورد بۆ سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانیـیه‌وه و هه‌روه‌ها له مه‌رجی هاوپه‌یمانیشـدا چاره‌سه‌ری ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان و مادده‌ی 140 ی ده‌سـتوری عێراق خاڵێـکی نه‌گۆڕی به‌شـداریکردنی کورده له حکومه‌تی داهاتوودا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌رێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:53 خوله‌كه.