نوری ئه‌لمالیکی ڕاسـپێردراو بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌ت، لایه‌نه سـیاسیـیه‌کانی ئاگادارکردۆته‌وه بۆ هه‌ر پـۆسـتێـکی وه‌زاری زیاتر له یه‌ک کاندید پـێشـکه‌ش بکه‌ن و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی پـۆسـتهکهش له به‌رژه‌وه‌ندی پاڵێوراوه‌کان مافی مالیکیـیه و له‌سه‌ر بنه‌مای توانا و لێـهاتووی باڵێوراوهکه بڕیاری خۆی ده‌دات.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی شیعه‌کانه‌وه ئاشـکرای کردووه ناکۆکی له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ی نوری ئه‌لمالیکی دروسـتبووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند کاندیدێـکی لیسـتهکانی ڕه‌تکردۆته‌وه به‌رامبه‌ر به وه‌رگرتنی پـۆسته وه‌زاریـیه‌کان.
هاوکات سه‌رچاوه‌که ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ڕاوبۆچوونی جیاواز له‌سه‌ر دابه‌شـکردنی پـۆسته‌کان و کاندیدی لیسـته‌کان له ناوه‌ڕاسـتی ئه‌م مانگه‌دا لیژنه‌ی ئاماده‌کار کۆتایی به کاره‌کانی خۆی ده‌هێنێت و ناوی هه‌موو وه‌زیره‌کانی حکومه‌تی داهاتوو پـێشـکه‌ش به په‌رله‌مانی عێراق ده‌کات.
له‌و باره‌یه‌وه گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ مه‌حما خه‌لیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی کرد.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی گۆران تۆفیق بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:11 خوله‌كه.