سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه چوار ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز ئاسـمانی به‌غدای هه‌ژاند. به‌پـێی سه‌رچاوه‌ی زانیاریـیه‌کانی ده‌سـتمان که‌وتوون هێرشه‌کانی ئه‌مڕۆ موشه‌کی جۆری کاتیۆشا بوون و سیانیان به‌ر ناوچه‌ی سه‌وز که‌وتوون که نووسینگه‌ی زۆربه‌ی ده‌زگا گرنگه‌کانی حکومه‌تی عێراقی و هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیای تێدایه.
ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا وه‌ک لای هه‌مووان ئاشـکرایه له نێو بازنه‌یه‌کی ئه‌منی توندوتۆڵدایه. زانیاریـیه‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن یه‌کێـک له‌و موشه‌کانه نزیک باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا که‌وتۆته خواره‌وه و موشه‌کی دووه‌میش نزیک بینای ده‌سـته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی بووه و موشه‌کی سێیه‌م تاکو ئێسـتا جێگا و شوێنی نادیاره.
هه‌روه‌ها هیچ ڕاگه‌یاندنێـک له ناوچه‌ی سه‌وزیشه‌وه به فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه و زه‌ره‌ر و زیانه‌کانی هێرشه موشه‌کیـیه‌کانی سه‌ر له به‌یانی چه‌ند بوون، به‌ڵام ئاسـمانی ناوچه‌که بۆ ماوه‌ی 2 کاتژمێر چاودێری فڕۆکه به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ری.
هاوکات موشه‌کی چواره‌میش له شه‌قامی ئه‌بو نه‌واس له‌سه‌ر ڕووباری دیجله به‌رامبه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز که‌وته خواره‌وه و 2 هاوڵاتی عێراقی بریندارکردووه.
له لایه‌کی تره‌وه پـۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاند 4 پـۆلیس و 3 هاوڵاتی برینداربوون له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی 2 بۆمبی مینڕێژکراو له به‌رده‌م دوکانێـکی فرۆشـتنی مه‌یدا له ناوچه‌ی حه‌ی عاملی باشوری ڕۆژئاوای به‌غدا.
هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی که‌ڕاده‌ی ناوه‌ڕاستی به‌غدا پـۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاند بۆمبێـکی چه‌سـپاو به ئۆتۆمبێلێـکی هاوڵاتیـیه‌کدا ته‌قیوه‌ته‌وه و ده‌رئه‌نجام شۆفێره‌که و سه‌رنشینێـکی برینداربوون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:40 خوله‌كه.