به‌پـێی ئه‌و بڕیاره‌ی که هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی پـێـکهێنانی حکومه‌تی پێ ڕاسپـێردرا و هاوکات نوری ئهلمالیکیش سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی داهاتوو ده‌کات، هاوپه‌یمانێتیـیه‌که‌یان لیژنه‌یه‌کی پـێـکهێناوه بۆ دانوسـتاندن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لیسته به‌شـداربووه‌کانی حکومه‌تی داهاتوو بۆ چۆنێتی مه‌سه‌له‌ی دابه‌شـکردنی پـۆسته وه‌زاریـیه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن و قه‌باره و ژماره‌ی کورسیـیه‌کانی لیسته براوه‌کانی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی.
نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری ڕاسپـێردراوی حکومه‌تی داهاتوو له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نووسیدا له‌سه‌ر چۆنێتی پـێـکهێنانی حکومه‌ت و کارکردن بۆ به‌شـداریکردنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان له حکومه‌تی داهاتوودا قسه‌ی کرد.
له‌و باره‌یه‌وه گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:55 خوله‌كه.