لێـدوانه‌کانی عه‌لی ده‌باغی گوته‌بێژی ماوه به‌سه‌رچووی حکومه‌تی عێراقی نیگه‌رانی چه‌ندین به‌رپـرسی کوردی لێـکه‌وته‌وه و هه‌روه‌ها به‌رپه‌رچیشی درایه‌وه.
ده‌باغ که پـێشـتر ڕایگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر کورد له‌گه‌ڵ لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه‌دا هاوپه‌یمانی بـبه‌سـتێت باشتره بۆی تاوه‌کو بچێته ڕیزی ئۆپـۆزسیۆنه‌وه.
ناوبراو ئه‌ندامی هه‌ڵبژێراوی په‌رله‌مانی عێراقیـیه له نێو لیستی ده‌وڵه‌تی قانوندا و لێـدوانه‌کانیشی گوزارشت له بیروبۆچوونی خۆی ده‌کات به‌پـێی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندنه‌کانی چه‌ند به‌رپـرسـێـکی کوردی.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی گۆران تۆفیق بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.