به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ژماره‌ی پـێویسـتی په‌رله‌مانتاران، په‌رله‌مانی عێراق کۆبوونه‌وه‌کانی خۆی بۆ سه‌ره‌تای سـاڵی داهاتوو دواخسـت. ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا دێت که سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی به نووسراوێـکی فه‌رمی داوای له په‌رله‌مان کردووه پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر جێـگری سه‌رۆک وه‌زیر سـاڵح موتڵه‌گ هه‌ڵگرێت.
هاوکات لیژنه‌یه‌کی دادوه‌ری عێراقیش پـێـکهاتووه بۆ لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌کانی تاریق هاشمی جێـگری سه‌رۆک کۆمار به تاوانی تێوه‌گلانیان به چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کی تێرۆرسـتی و به تایبه‌تی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله مینڕێژکراوهکهی مانگی ڕابردووی به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان.
گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:54 خوله‌كه.