فراکسیۆنی کوردسـتانی پـرۆژه‌یه‌کی خۆی خسـتۆته ڕوو بۆ به‌شـداریکردن له حکومه‌تی داهاتووی عێراقدا.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان پـرۆژه‌که له 19 به‌ند پـێـکهاتووه و تیایدا لایه‌نی کوردی داوا ده‌کات حکومه‌تی داهاتوو سیستمی دیموکراسی وڵاته‌که بـپارێزێت و پابه‌ندی هه‌موو بڕگه‌کانی ده‌سـتوری عێراق بێت و نه‌ک له‌سه‌ر کۆمه‌ڵه بڕگه‌یه‌ک سوور بێت و بڕگه‌کانی دیکه پـشـتگوێ بخات.
له به‌ندێـکی دیکه‌دا هاتووه ئه‌گه‌ر هاتوو لایه‌نی کوردسـتانی له حکومه‌تی داهاتوو کشـایهوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پـێشـێلکاری له ده‌سـتوردا کرابێت یاخود ئه‌و به‌رنامانه‌ی له‌سه‌ری ڕێـکه‌وتن کراوه جێبه‌جێ نه‌کرێت، ئه‌وا ئه‌و حکومه‌ته به ههڵوهشـاوی داده‌نرێت.
هه‌روه‌ها چه‌ند به‌ندێـکی پـرۆژه‌که په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی ئاسایشی هه‌رێمی کوردسـتان و هێزی پـێشـمه‌رگه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ یاسای نه‌وت و گازدا.
له‌و باره‌یه‌وه گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:35 خوله‌كه.