پاش ناردنی نامه‌که‌ی ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیـه بۆ وتووێژکردن و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆکی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، سه‌رچاوه‌یه‌ک له عێراقیه‌وه ڕایگه‌یاند نووسینگه‌ی مالیکی له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌لـلاوی، ئاماده‌یی مالیکی نیشـان‌داوه له یه‌ک دوو ڕۆژی داهاتوودا ئه‌و چاوپـێـکه‌وتنه ڕووبدات. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که ئاشـکرای کرد کۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ئاسـتی دوو سه‌رکرده‌ی لیسـته‌که‌یه نه‌ک نوێنه‌رانی هه‌ردوو لایه‌ن.
ئه‌مه له کاتێـکدایه نوری ئه‌لمالیکی پـێش‌وه‌خت و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌لـلاویدا ڕایگه‌یاند ده‌سـتنیشـانکردنی پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتوو ته‌نها مافی دوو ئیتیلافه شیعه‌که‌یه که ئێسـتا گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانیـیان پـێـکهێناوه.
خالید ئه‌سه‌دی ئه‌ندامی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت کۆبوونه‌وه‌ی مالیکی و عه‌لـلاوی هیچ سـوودێـکی نابێت ئه‌گه‌ر لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه ئاماده‌یی خۆی نیشـان نه‌دات وه‌ک هاوبه‌شـێـکی سه‌ره‌کی له پـێـکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو.
عه‌لی ئه‌لئه‌دیب سه‌رکرده‌ی باڵا له ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕه‌تی‌کرده‌وه ده‌سه‌ڵاتی داهاتوو فه‌رامۆشـکردنی یه‌کێـک له پـێـکهاته سه‌ره‌کیـیه‌کانی عێراق بگرێته‌وه، به‌ڵـکو هه‌ردوو پـێـکهاته چه‌وسـاوه‌که‌ی ڕژێمی پـێـشوو کورد و شیعه ده‌یانه‌وێت هه‌مان سیناریۆ دووباره نه‌بێته‌وه له ده‌سه‌ڵاتی داهاتوودا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ته‌واوی ڕاپـۆرته‌که‌ی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:34 خوله‌كه.