Accessibility links

ئەردۆگان دەڵێت دۆسیەی جۆلان ڕەوانەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان
سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی تورکیا دۆسییەی بەرزاییەکانی جۆلان ڕەوانەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ئەمەریکا دان بنێت بە دەسەڵاتی ئیسڕائیل بەسەر جۆلاندا.

ئەردۆگان لە چاوپێکەوتنێکیدا وتی لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ سەبارەت بە بەرزاییەکانی جۆلان " دیارییەکە " بۆ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو پێش هەڵبژاردنەکانی ئیسڕائیل.

جێی ئاماژەیە بەرزاییەکانی جۆلان لە ڕابردوودا بەشێک بوو لە سوریا، بەڵام لە جەنگی ساڵی 1967 دا ئیسڕائیل دەستی گرت بەسەر ئەو ناوچەیەدا، ئەم ڕاگەیاندنەی سەرۆک ترامپیش سەبارەت بە جۆلان گۆڕانکارییەکی گەورە دەردەخات لە سیاسەتی ئەمەریکادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG