Accessibility links

ڕوسیا: ئەرکە سەربازییەکەی غوتەی ڕۆژهەڵات لە سوریا خەریکە کۆتایی پێدێت


ڕوسیا ڕایگەیاند هێرشە سەربازییەکانی سوریا بە پشتیوانی ڕوسیا لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق خەریکە تەواو دەبێت لەگەڵ گەمارۆدانی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لە کۆتا شاری غوتەی ڕۆژهەڵاتدا، دوای ئەوەی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن دەستبەرداری هەموو ناوچەکانیی دیکەی غوتەی ڕۆژهەڵات بوون.

ڕوسیا و کۆمەڵەی سوپای ئیسلام کە دۆمای لەژێر دەستدایە و کۆتا شارە کە هێشتا لەژێر دەستی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆندا ماوەتەوە، وتیان هێشتا لە دانوستاندان سەبارەت بە چارەنووسی شارەکە، مۆسکۆ وتی هەلی کشانەوەی ئەو چەکدارانە دەبینێت کە هێشتا لەو شارەدا ماونەتەوە.

هەزاران چەکداری ئۆپۆزسیۆن ڕازیبوون بە ڕێکەوتنەکان بە پشتیوانی ڕوسیا بۆ جێهێشتنی ناوچەکانی دیکەی غوتەی ڕۆژهەڵات لەگەڵ خێزانەکانیاندا بە کۆمەڵێک پاس کە حکومەت دابینی کردبوون و ڕێڕەوێکی پارێزراویشی بۆ کردبوونەوە تاوەکو بچن بۆ ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن.

دوای توندوتیژترین هێرشی حکومەتی سوریا بۆ سەر غوتەی ڕۆژهەڵات، چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن شکان و ناوچەکانیان جێهێشت.

دەزگای ڕاگەیاندنی ڕوسیا لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ماریا زاخارۆڤاوە بڵاویکردەوە " ئەرکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە غوتەی ڕۆژهەڵات لە سوریا خەریکە کۆتایی پێدێت."

دەزگاکە لە زاری جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا میخائیل بۆجدابۆڤەوە بڵاویکردوە لەوانەیە پێشکەوتنێک هەبێت لەگەڵ چەکدارانی سوپای ئیسلامدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG